ئەرشیڤ

بەڕازیلییەکانی پریمەرلیگ بە کۆمەڵ راگیران

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان رایگەیاند سزای ئەو یاریزانانە دەدرێت کە رەتیان کردووەتەوە یاری بۆ هەڵبژاردەکانیان بکەن.

بەر لە دەستپێکی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان، یانەکانی پریمەرلیگ رایانگەیاند رێگەنادەن یاریزانەکانیان بەشداری یاری هەڵبژاردەکان بکەن بەهۆی ئەوەی لە کاتی  گەڕانەوە دەبێت کەرەنتین بکرێن.

لەژێر ئەو بڕیارەدا، هەریەک لە ئالیسۆن، ئێدەرسۆن، فابینهۆ، گابریێل جیسوس، فرێد, تیاگۆ سیلڤا بۆ  ماوەی چوار رۆژ سڕکران بەوەش جگە لە یاری پریمەرلیگ ناتوانن لە یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگیش یاری بکەن.

پێشتر فیفا، یانەکانی ئاگادارکردبووەوە لەباری رێگەگرتن لە یاریکردنی یاریزانان بۆ وڵاتەکانیان رووبەرووی سزا دەبنەوە.

پرسەکە بۆ یاریزانە ئەرژەنتینییەکانی ئەو خولە بە پێچەوانەوەیە! چونکە بێ پرسی یانەکان پەیوەندییان بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیانەوە کرد و وابڕیارە لەلایەن یانەکانیاوە سزابدرێن نەک فیفا.

بابەتی زیاتر

Back to top button