ئه‌وروپائیسپانیا

وادەی ناساندنی كامافینگا دیاریكرا

یاریگا-

وادەی ناساندنی ئیدواردۆ كامافینگا یاریزانی نوێی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا بوو.

كامافینگا لە ئێستادا لەگەل هەڵبژاردەی فەڕەنسای خوار 21 ساڵان بەشدارە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد ڕیاڵ مەدرید ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 8ی مانگ كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ كامافینگا بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەناسێندرێت.

لە كۆتا ڕۆژەكانی بازاڕی گواستنەوەدا كامافینگا بە بڕی 31 ملیۆن یۆرۆ لە ڕینەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button