ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

دوای مێسی بەرگریکارێک زۆرترین گۆڵی بۆ بارسێلۆنا کردووە

یاریگا
لە مێژووی یانەی بارسێلۆنا بە تایبەت لە 14 وەرزی رابردوو یاریزان نەبووە بتوانێت هێندەی لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی ئەو یانەیە گۆڵیان بۆ بکات، بەڵام لە دوای چوونی ئەو یاریزانە ئێستا جێرارد پیکێ بەرگریکاری ئەو یانەیە خاوەنی زۆرترین گۆڵە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلاوگرانا لە ماوەی 14 وەرزی رابردوو بە درێسی ئەو یانەیە توانیویەتی 50 گۆڵ بکات، واتە ئێستا بە تەنیا خاوەنی زۆرترین گۆڵە بە درێسی یانەکەی و 20 گۆڵ زیاتر لە دووەم یاریزان کە ئێستا لە یانەکەیانە ئەویش ئۆسمان دێمبلیە تۆماری کردووە، کە ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە خاوەنی 30 گۆڵە.

لە پلەی سێیەمیش ئانتوان گریزمان دێت کە ئێستا بەشێوەی خواستن گەڕاوەتەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئەو یاریزانەش خاوەنی 34 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button