ئه‌وروپائینگلتەرا

لە پرێمەرلیگ رێگە نادرێت بە پێوە سەیری یارییەکان بکرێت

یاریگا
ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند لە هەوڵی ئەوەدایە یاسایەک لە بەرژەوەندی هاندەران دەربکرێت و رێگە نەدرێت لە یاریگاکان بە پێوە یاخود لەسەر پێ سەیری یارییەکان بکەن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2019 حیزبی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا داوای کرد کە لە پێناو پاراستنی گیانی هاندەران، یاسایەک پەیرەو بکرێت کە رێگە بەهیچ کەسێک نەدرێت لە یاریگاکان بە پێوە سەیری یارییەکان بکەن، ئێستاش هەردوو حیزبی پارتی کار و پارتی لیبرال دیموکراتیش کار لەسەر ئەم پێشنیارە دەکەن، بۆیەش ئەنجومەنی پرێمەرلیگ دەیەوێت بە زووترین کات ئەم پێشنیارە بکات بە یاسا.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، سەرەتا ئەنجومەنی پرێمەرلیگ دەیەوێت ئەم یاسایە لە خولەکانی پلە یەک و دوو وەکو تاقیکاری کاری لەسەر بکات، بەجۆرێک شوێنی ئەو کەسانە جیاواز بێت کە بە پێوە سەیری یارییەکان دەکەن و شوێنی ئەو کەسانەشی کە بە دانیشتنەوە سەیر دەکەن جیاواز بکات، ئەوان پێیانوایە بەم شێوەیە زیاتر گیانی هاندەران پارێزراو دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button