ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشانكرا

Yariga App

یاریگا-

باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشانكرا و ئەستێرەكەی مانچێستەر یونایتد خەڵاتەكەی بردەوە.

هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد، بڕونۆ فێرناندێش بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشانكراوە و خەڵاتەكەی بردووەتەوە.

بڕونۆ وەرزێكی نایابی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد پێشكەشكرد و توانی 20 گۆڵ درووستبكات كە زۆرترینە لە مێژووی خولەكەدا.

ئەستێرەكەی پۆرتوگال لەم وەرزەدا خەڵاتی باشترین یاریزانی پرێمەرلیگی بردەوە هەروەها لەلایەن یەكێتیی رۆژنامەنووسانیش بە باشترین یاریزان دەستنیشانكرا و بە باشترینی مانچێستەر یونایتدیش هەڵبژێردرا.

ناوەڕاستكارەكەی شەیتانە سوورەكان لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 34 یاریی كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و 20 گۆڵیش درووستبكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button