ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

نوێترین لێدوانی بەرێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان

یاریگا
لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە نوێترین لێدوانیدا هیچ شتێک لەبارەی چارەنوسی کلیان مباپێ هێرشبەری یانەکەی نەدرکاندووە.

بەرێوەبەرەکەی شازادەکان ئەمڕۆ لە کاتی جێهێشتنی کامپی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی لە وەڵامێکی کورتی رۆژنامەنوسەکان سەبارەت بە داهاتووی هێرشبەری یانەکەی کە دەنگۆیەک هەیە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات گووتی ” لەم دوو رۆژەی رابردوو هیچ شتێک گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، ئێمە لە هەمان بارودۆخداین ”.

ئەم قسانەی لیۆناردۆ لە کاتێکدایە کە دەنگۆیەک هەیە یانەی ریال مەدرید دووەم ئۆفەری لە پێناو گواستنەوەی مباپێ بە بڕی 170 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button