فه‌ره‌نساگرنگترین

لیۆناردۆ: پاریس سانجێرمان نەیتوانی پاڵپشتی نێیمار و مێسی بکات

یاریگا –

کاردانەوەی لێدوانەکانی نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی نوێی هیلالی سعودی، رۆژ دوای رۆژ زیاد دەبن.

لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی پاریس سانجێرمان رایدەگەیەنێت، سانجێرمان نەیتوانی پاڵپشتی لە لیۆنێل مێسی و نێیمار بکات.

لیۆناردۆ کاری لەگەڵ نێیمار و مێسیدا کردووە و دووپاتیدەکاتەوە، یانەکە سەرکەوتوو نەبوو لە هاوکاری و پاڵپشتی کردنی دوو ئەستێرەکە.

لیۆناردۆ بە رۆژنامەی GE بەرازیلی گووتوە

پێویستە خەڵک هەست بە ئارامی بکات، ئەم جۆرە یاریزانانە پێویستیان بە شوێنەکە کە وزەی باشی ئەرێنی تێدا بێت، پێویستیان بە هەستکردن بە پاڵپشتییە، دەبێ رێزیان لێبگیرێت. ئەوەی پێویستە ئەم کارە بکات، بە دڵنیاییەوە یانە، ئێمە و راهێنەرانە.

هەرچەندە لیۆناردۆ رەتیکردەوە، شەڕی خۆبینی (غرور) لە ژووری جلگۆڕینی پاریسدا هەبووبێت

ئەم جۆرە یاریزانانەی کە بەهرەیەکی لەم شێوەیان هەیە، ئاڵۆز نین. ئەوان چارەسەرکردنی کێشەکانیان زیاتر لە دروستکردنی. چونکە دەبێ بەردەوام رۆحی بردنەوە لە نێویاندا ئامادە بێت.

پاریس سانجێرمان، نێیمار و مێسی شان بە شانی ئێمباپێی بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ گواستەوە، کەچی هەوڵەکانی شکستخواردوو بوون و ئەمەش کاردانەوەی توندی هاندەرانی پاریسی لێکەوتەوە.

لە سەرەتای ئەم هاوینەدا، مێسی روونیکردەوە، لەو دوو ساڵەی لە پاریس بوو، بەختەوەر نەبوو و نێیماریش لە لێدوانێکیدا ئاگریندا ئاشکرای کرد، ژیانی لیۆ مێسی لە پاریس وەک دۆزەخ بوو.

پاریس سانجێرمان لە مێرکاتۆی هاوینەدا هەریەکە لە راندال کۆلۆ موانی، عوسمان دێمبێلی و گۆنچالۆ رامۆسی بۆ شوێنگرتنەوەی مێسی و نێیمار گواستەوە.

پاریس سانجێرمان لە دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان، لە 15ی ئەم مانگە لە پارک دۆ پرێنس، میوانداری نیس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button