ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

زانیاریەكان سەبارەت بە داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

یاریگا-

هەواڵەكان تا دێت گەرمتر دەبن لە كۆتا ڕۆژەكانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا و تا ئێستاش داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی نادیارە.

ئەمڕۆ هەندێك لە سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد كە هێرشبەرە پورتوگالیەكە دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بكات.

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت كەمێك پێش ئێستا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نووسیوویەتی:

– ئەو دەیەوێت بەدوای بژاردەیەكی نوێدا بگەڕێت.

– پاریس سان جێرمان لە ئێستادا گرنگی پێنادات.

– خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كردووە ، بەلام یوڤێنتوس داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەكات و سیتیش نایەوێت هیچ بڕە پارەیەك بۆ گواستنەوەی بدات.

– تا ئێستاش یوڤێنتوس لەو باوەڕەدان كە یاریزانەكە دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button