ئه‌وروپائیسپانیا

پیکێ ئامادەبوو نزیکەی نیوەی پشکی بارسێلۆنا بکڕێتەوە

یاریگا
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا لە کاتی سەرۆکایەتی جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ ئامادەبوو بەشێکی زۆری ئەو یانەیە بکڕێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، بەرگریکاری بلاوگرانا لە ماوەی سەرۆکایەتی پێشووی یانەکەی داوای کرد بوو ٪49 پشکی ئەو یانەیە لە رێگەی کۆمپانیاکەی بکڕێتەوە و خاوەنداریەتی بکات، بەڵام کارگێری ئەو کاتی یانەکەی داواکەیان رەتکردەوە، لەبەر ئەوەی پێیانوابوو لەم رێگەیەوە ناتوانن داهاتی دڵخوازی خۆیان بەدەست بێنن.

پێکێ ساڵانێکە دەستی بە کڕینەوەی یانەکان کردووە و هەر لە وڵاتەکەشی خاوەنداریەتی یانەیەکی دیکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button