ئاسیائه‌وروپا

خانمە یاریزانێکی ئەفغانی داوایەکی بەپەلە لە فیفا دەکات

یاریگا
شەبنەم موبارز، کاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێ خانمانی ئەفغانستان کە لە ئەمریکا نیشتەجێیە داوا لە فیفا دەکات پەلە بکەن لە رزگار کردنی هاوڕێکانی.

ئەو خانمە یاریزانە لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” داوا لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهانی فیفا دەکەم، بەپەلە فریای هاوڕێکانم لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان بکەون، ئەوان ئێستا لە ترسی سەربازانی تالیبان خۆیان هەشارداوە، ئەوان هەمووان لەلایەن چەکدارانی تالیبانەوە ناسراون و ژیانیان لە مەتەسیدایە “.

ئەم پەیامەی شەبنەم کاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێ خانمانی ئەفغانستان لە کاتێکدایە، وڵاتەکەیان لەلایەن چەکدارانی تالیبانەوە دەستگیر کراون.

Back to top button