ئاسیا

یاریزانێکی تۆپی پێ لەنێو قوربانیانی فڕۆکەکەی ئەفغانستان دابوو

یاریگا-زەکی ئەنوەری یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەفغانستان یەکێک بووە لەو قوربانیانەی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی وڵاتەکەی.

بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزش و چالاکی جەستەیی ئەفغانستان رایگەیاند زەکی یەکێک بووە لەو چەند کەسەی چووەتە سەر باڵی فڕۆکە ئەمریکییەکە لە فڕۆکەخانەی کابوڵ بەمەبەستی جێهێشتنی وڵاتەکەی دوای گەڕانەوەی تاڵیبان، بەڵام کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

لە چەند دیمەنێکی دڵتەزێندا کە لە میدیاکان بڵاو بووەوە، دەرکەوت چەند گەنجێک چوونەتە سەر باڵ و تایەی ئەو فڕۆکەیەی ئەمریکییەکانی هەڵگرتبوو وە دوای هاتنی تاڵیبان دەیانویست بە زووترین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن، سەرەنجام سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا و زەکی یەکێک بووە لەوان.

Back to top button