ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان بە دوای شوێنگرەوەی بۆ رامۆس دەگەڕێت

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بەهۆی ئەو پێکانەی بەرۆکی گرتووە، نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و ئەمەش وایکردووە یانەکە بیر لە گواستنەوەی شوێنگرەوەکەی بکات.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، شازادەکان بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکەی بەرگریکاری یانەکەیان، دەیانەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی ئەم هاوینە، بەرگریکارێکی دیکە بۆ شوێنگرەوەی بگوازنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن خالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رامۆس ئەم هاوینە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، بێ بەرامبەر یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد، بەڵام دوای چەند رۆژێک لە راهێنەکانی ئەو یانەیە تووشی پێکانێکی قورس بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button