ئه‌مریکامۆندیال

لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بەڕازیل بڵاوکرایەوە

یاریگا
تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لیستی ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکا بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل، لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ پاڵاوتنەکان گەیشتن بە مۆندیالی 2022 بانگهێشت کراون. سلیسائۆ یاری داهاتووی بەرامبەر چیلی دەبێتەوە و پاشان یاری لەگەڵ ئارجێنتینا و پیرۆ هەیە.

بەڕازیل رۆژی سێ مانگی داهاتوو رووبەڕووی چیلی دەبێتەوە و دواتر لە رۆژی 10ـی هەمان مانگ میوانداری پیرۆ دەکات.

گۆڵپارێزەکان: ڤۆرتۆن – بێکەر – ئێدەرسۆن
بەرگریکارەکان: دانیێلۆ، ئالڤێس، سیلڤا، ساندرۆ، گئلێرمۆ، مارکینیۆس، ملیتائۆ، لوکاس
ناوەڕاستکاران: فابینیۆ، فرێد، گیمارێش، کاسێمیرۆ، پاکێتا، کلاودینیۆ، ئێڤەرتۆن
هێرشبەرەکان: نێیمار، ریچالیسۆن، فێرمینیۆ، خێسۆس، باربۆسا، کۆنیا

بابەتی زیاتر

Back to top button