ئه‌وروپائیسپانیا

پاریس سان جێرمان هەڕەشە لە مباپێ دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا بەرەوپێشچوونێكیان لەسەر ئایندەی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات بڵاوكردەوە.

گرێبەستەكەی مباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و یاریزانەكە ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ڕیاڵ مەدرید لەم مانگەدا پلانی گواستنەوەی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە دادەنێت و ئیدارەی یانە شاهانەكە پێیان وایە كە ئەستەمە لەم وەرزەدا بیگوازنەوە بەڵام مەحاڵیش نیە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە سان جێرمان مباپێی ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە ئەوا وەرزی داهاتوو لە نێو هاندەران دایدەنێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button