خوله‌کانی دیکە

بەپەلە: هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە ئۆڵمپیک کرد

یاریگا
هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئۆڵمپیکی ئەڵمانیا لە سێیەم یاری ئۆڵمپیکی تۆکیۆ نەیتوانی لە هەڵبژاردەی ئۆڵمپیکی کۆتدیڤوار بباتەوە و بەفەرمی هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی کرد.

لە گەڕی سێێەم و کۆتایی قۆناخی کۆمەڵەکانی ئۆڵمپیلی تۆکیۆ، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کۆتدیڤوار لە کۆمەڵەی چوارەم رووبەڕووی یەکتری بونەوە و دوای رکابەرییەکی بەهێز دواجار یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات و بەم ئەنجامەش مانشافت بووە خاوەنی چوار خاڵ و لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکە مایەوە و نەیتوانی بلیتی قۆناخی دووەم بەدەست بێنێت و هەڵبژاردە ئەفریقیەکەش وەکو دووەمی کۆمەڵەکە گەیشتە قۆناخی داهاتوو.

لە دووەم یاری کۆمەڵەی چوارەمی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل بە سەرکردایەتی ریچالیسۆن توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سعوودیا بباتەوە و وەکو پێشەنگی کۆمەڵەکەیان گەیشتنە قۆناخی داهاتوو و سعوودیەکانیش ماڵئاواییان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button