ئینگلتەرا

یانەیەکی پلە یەک چوار گۆڵی لە مانچێستەریونایتد تۆمارکرد

یاریگا-لە رۆژی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا، تیمەکەی ئۆلی گونار سۆڵشایەر بە ئەنجامێکی گەورە تووشی شکست هات.

هەرچەندە یارییەکەی کوینز پارک رێنجەرز و یونایتد دۆستانەبوو بەڵام سۆڵشایەر هیواخواز نەبوو لە رۆژەی یانەکە متمانەی پێ تازەکردەوە بە ئەنجامی ٤-٢ بدۆڕێنێت.

کوینز کە لە خولی پلە یەکی ئینگلیزی یاری دەکات لە نێوان خولەکەکانی ٥٣ بۆ ٥٩ مانچێستەریان تووشی شۆککرد و سێ گۆڵیان تۆمارکرد، ئەمەش پاش گۆڵێکی لینگارد لە سەرەتای یارییەکەدا بۆ یونایتد و گۆڵێکی چارلی ئاوستن بۆ کوینز لە خولەکی ٧دا.

یارییەکە ٤-١ تاوەکو ئیلانگای یاریزانی لاوی یونایتد گۆڵێکی لە ٧٣ تۆمارکرد بەڵام ئەمە لە سەرکەوتنە گەورەکەی کوینزی کەمنەکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button