چامپیۆنزلیگگرنگترین

موژدەیەکی گەورە لە دێمبێلی بۆ هەوادارنی تۆپی پێ

Yariga App

یاریگا –

تۆپی پێ شەوێکی ناوازە و لەبیرنەکراوی بەخۆوە بینی کاتێک لە یاریی چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ پاریس سانجێرمان میوانداریی بایرن میونشنی کرد.

یارییەکە وەک حاڵەتێکی دەگمەن لە مێژووی پاڵەوانێتیەکە، 9 گۆڵی تێدا تۆمارکرا (5-4) بۆ خاوەن ماڵ.


عوسمان دێمبێلی کە دوو گۆڵی بۆ پی ئێس جی تۆمارکرد و خەڵاتی باشترین یایزانی یارییەکەی پێدرا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا موژدەی هەمان سیناریۆی بە هاندەرانی تۆپی پێی دا و وتی

ئێمە و بایرن دوو تیمین دەمانەوێ هەر هێرش ببەین. فەلسەفەی خۆمان ناگۆڕین. ئێمە دەمانەوێ هێرشبەریی یاریی بکەین و ئەوانیش هەروا. بۆیە پێموایە بۆ گەڕانەوەش یارییەکی نایاب پێشبینی دەکرێت.

 

یاریی گەڕانەوە چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو 6ی ئەم مانگە لەنێو ئالیانز ئارێنای تایبەت بە یانە باڤارییەکە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button