چامپیۆنزلیگگرنگترین
ئامارێک لە چامپیۆنزلیگ دەیسەلمێنێت هاری کەین باشترینی مێژووی یاریزانە ئینگلیزیەکانە

یاریگا –
مەکینەی گۆڵی هاری کەین بەردەوامە لە کارکردن و ئەمشەویش توانی تۆڕی پاریس سانجێرمان بهەژێنێت.
بایرن بە سەرکردایەتی شازادە ئینگلیزیەکە لە یاریی چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بووە میوانی پاریس کە لەو یارییە مێژوویی و دراماتیکیەی کە تێیدا خاوەن ماڵ توانی 5-4 براوەبوو. هێرشبەرەکەی بایرن لە خولەکی 17 گۆڵی دەستپێکی جەنگەکەی نێو باخچەی شازادەکانی تۆمارکرد لە رێگەی لێدانی سزا،
بەگوێرەی پێگەکانی تایبەت بە ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، بەو گۆڵە، کەین ژمارەکانی خۆی لە قۆناخی کرانەدەرەوەی چامپیۆنزلیگ بەرزکردەوە بۆ 16 گۆڵ و بەفەرمی پێش فرانک لامپاردی هاونیشتیمانی و ئەفسانەی چێڵسی دایەوە.
ئەم وەرزە ئەستێرە 32 ساڵییەکە توانایەکی گۆڵکاریی ناوازە پیشان دەدات و تا ئێستا 12 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکردووە.



