
یاریگا –
ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد رازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێبکاتەوە و کۆتایی بە نیگەرانییەکان هێنا.
مان یو بە راهێنەرایەتی مایکڵ کاریک بە شێوەیەکی کاتی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی گرتووەتەدەست دوای ئەوەی رۆبێن ئامۆریم بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە دوورخرایەوە، بە ماوەیەکی ئەرێنیدا گوزەر دەکەن و تەنها یەک هەنگاو دوورن لە مسۆگەرکردنی بلیتی گەڕانەوە بۆ چامپیۆنزلیگ کە ئامانجی سەرەکی ئەم وەرزەیان بووە. بۆ ئەوەش پێویسیان بە پارێزگاریکردنە لە ئەستێرەکانیان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کۆبی مەینو چاوەڕوانییەکانی هاندەرانی مان یونایتدی کۆتایی پێهێناوە و لەگەڵ یانەکە رێککەوتووە بۆ گرێبەستی نێوانیان.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ماوەی گرێبەستە نوێیەکەی ئاشکراکردووە کە تا ساڵی 2031 دەخایەنێت.
مەینو لەژێر سەرپەرشتی روبێن ئامۆریمدا چەندین جار دەنگۆ رۆشتنی لەسەر دروستبوو، ئەوەش لەبەرئەوەی بەگوێرەی پێویست لەلایەن ئەو راهێنەرە پۆرتوگالیەوە کاتی پێویستی پێنەدەدرا.
لە وردەکاریی زانیارییەکانیدا، رۆمانۆ زانیویەتی کە مووچەی ناوەڕاستکارە ئینگلزییەکە زیادەکرێت لەوەی کە ئێستا وەریدەگرێت.
سەبارەت بە کەی نوێکردنەوەکە رادەگەیەندرێت، فابریزۆ نووسیویەتی پێشم کۆتایی هاتنی وەرزەکە روودەدات و یاریزانە 21 ساڵیەکە رەنگە ئەم هەفتەیە واژۆی لەسەر بکات.
🚨💣 BREAKING: Kobbie Mainoo has agreed all terms of new contract at Man United, all set to sign!
The agreement will be valid until June 2031 with increased salary, as always reported.
Understand it will be official before end of the season, Kobbie could sign this week. 🔐 pic.twitter.com/5xWgqKrG9T
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 28, 2026



