چامپیۆنزلیگگرنگترین

هەواڵێکی خۆش لە ئارتێتاوە بۆ هاندەرانی ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا هەواڵە خۆشەکەی بە هاندەرانی ئارسیناڵ راگەیاند و ئامادەبوونی چەند ئەستێرەیەکی بۆ یارییەکەی سبەی شەو راگەیاند.

سبەی شەو گەنەرز لە یاریی چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

تیمەکە ئارتێتا لە ماوەی رابردوودا بەدەست زنجیرەیەک پێکانەوە گرفتار بوو، بەتایبەت ریکاردیۆ کالایۆری کە لە مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردووەوە نەیتوانیوە دوو یاریی لەسەریەک لە پێکهاتەی سەرەکیی بێت. لە بردنەوەی شەممەی رابردوویانیشدا بەرامبەر نیوکاسڵ ئامادەنەبوو. هەرچی ساکایە، بۆ یارییەکەی نیوکاسڵ لە کۆتا 10 خولەکدا بەشداریی پێکرا، لەو یارییەی کە تێیدا هەریەکە لە کای هاڤێرتز و ئێبێرێچی ئیزێ بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاریی ناچارییان بۆکرا.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، را‌هێنەرە ئیسپانییەکە وتی

هاڤێرتز دوورخراوەتەوە، بەڵام ئیزێ ئامادەیە. ساکا و کالافیۆریش هەروا، ئامادەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button