ئه‌مریکا

یانەکەی بێکهام لە کێشەدایە

یانەی ئینتەر مەیامی کە دەیڤد بێکهام خاوەندارێتی دەکات لە بارودۆخێکی سەخت دایە.

لەم وەرزەدا بۆ یەکەمجار ئینتەر مەیامی وەک یانەیەکی نوێی تۆپی پێ دەرکەوت و راستەوخۆ بەشداری لە خولی نایابی ئەمریکی کرد.

بێکهام توانی یاریزانە دیارەکانی وەک گۆنزالۆ هیگواین، بلەیس ماتیودی و کیران گیبز بگوازێتەوە ریزەکانی بەڵام دوای تێپەڕبوونی ١٢ هەفتە لە کۆتا پلەی ریزبەندی خولەکەدان.

ئینتەر مەیامی خاوەنی تەنها ٢ بردنەوەیە و ٨ خاڵیان لە ١٢ یاری کۆکردووەتەوە. ئەمە جگە لەوەی ئەو یانەیە لە کۆتا ٥٤٠ خولەکدا تەنها یەک گۆڵیان تۆمارکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button