خوله‌کانی دیکە

پێلێ پەیامێکی بەهێز بۆ مارتا دەنێرێت

پێلێی گەوهەری رەشی بەڕازیلی پەیامێکی بەهێز بۆ مارتا ڤیێرا دا سیلڤا دەنێرێت پاش شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی.

ئەمڕۆ مارتا بووە یەکەم یاریزانی تۆپی پێی ئافرەتان و پیاوان کە بتوانێت لە پێنج ئۆڵەمپیادی دوای یەک گۆڵ تۆماربکات. پێلێ لە پێگەی خۆی  پەیامێکی بۆ ئەفسانەکەی دیکەی وڵاتەکەی نارد و تێیداهاتووە

هیوادارم ئێستا خەون بەوەوە ببینێت کە بەدەست هێناوە، ئایا دەزانیت تۆ خەونی چەند کەسی دیکەت بەدی هێناوە؟ دەستکەوتەکەت زیاترە لە ریکۆردێکی تاکەکەسی بەڵکو ئیلهامبەخشە بۆ ملیۆنەها وەرزشکاری دیکە لە سەرانسەری جیهان کە بۆ ئەوەی بناسرێت دەجەنگن، پیرۆزە و تۆ زیاتری لە یاریزانێکی تۆپی پێ، تۆ وات کرد دەرفەتی زیاتر بە ئافرەتان بدرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button