ئیسپانیا

یەكەم لێدوانی ئالابا دوای ناساندنی وەك یاریزانی ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

داڤید ئالابای نەمساوی و یاریزانی نوێی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ وەك یاریزانی نوێی ڕیاڵ مەدرید ناسێندرا.

ئالابا لەگەل ڕیاڵ مەدرید درێسی ژمارە 4 دەپۆشێت.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ناساندنی وەك یاریزانی ڕیاڵ مەدرید ئالابا ووتی:

– پەیوەندیكردنم بە ڕیاڵ مەدریدەوە خەونێك بوو هاتە دی ، گەورەترین یانەیە لە جیهاندا ، تاكە شتێك كە دەمەوێت ئەوەیە كە زۆر بە پەرۆشم بۆ یاریكردن لێرە.

– درێسی ژمارە 4؟ ئەوان پێشكەشیان كردم چونكە هیچ بژاردەیەكی تر نەبوو ، دەزانم كێ نوێنەرایەتی ئەو ژمارەیەی كردووە لە ڕیاڵ مەدرید.

– بڕیارم داپەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكەم چونكە دەمەوێت وەك یاریزانێك و وەك كەسایەتیش بەرەوپێشەوە بچم ، زۆر ئۆفەرم بۆ هات بەڵام بێ بیركردنەوە و دوو دلی بڕیارم دا ئەو ئاڵنگاریە تاقی بكەمەوە.

– زەینەدین زێدان؟ بێگومان زۆرم پێناخۆش بوو كە ڕۆشت ، بەڵام زۆر دڵخۆشم كە ئەنچیلۆتی جێگای گرتەوە چونكە بێگومان باش دەیناسم.

– سەبارەت بە یاریكردن لەگەل مباپێ ووتی: ئەو یاریزانێكی جیهانی و نایابە بەڵام بێگومان ئەو پرسیارە دەبێت لە كەسانی دیكە بكەیت.

– زمانی ئیسپانی؟ هەندێك وشەی ئیسپانی دەزانم ، بەڵام كەمە و هیچ نیە ، بە زووترین كات دەچم و خۆم فێر دەكەم ، هەروەها بێگومان لەگەل كرۆس قسە دەكەم پەیوەندی نێوانمان زۆر باشە.

– هەر لە مندالیەوە سەیری ڕیاڵ مەدرید دەكەم، ئەوەش زۆر نایابە كە ئێستا لێرەم.

سەبارەت بە پۆشینی درێسی ژمارە 4؟ ئەو سەركردە بوو ، ئەوەی كردوویەتی لە مێشكی هەموواندایە و هەمیشەش دەمێنێتەوە ، بەڵام من لێرە نیم خۆم بەراوردی كەسانی دیكە بكەم.

– هیواخواز بووم لەگەڵ ڕامۆس یاریم بكردایە هەمان شتیش بۆ ڤاران.

– دلنیام بە باشی یاری دەكەم لە چ جێگایەك یاری بكەم ئەوە بەدەست ڕاهێنەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button