ئه‌وروپائەفریقافه‌ره‌نسا

وادەی گەڕانەوەی حەکیمی بۆ راهێنانەکانی سانجێرمان دیاری کرا

یاریگا
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری مەغریبی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و بەم هۆیەوە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی لکیپی فەرەنسا بڵاویکردەوە بەرگریکارە مەغریبیەکەی شازادەکان نزیکەی هەفتەیەکە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتین کراوە و لەو کاتەوە تەندورستیشی باشە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت یەک شەممەی هەفتەی داهاتوو ئەو یاریزانە کۆتایی بە ماوەی کەرەنتینەی بێنێت و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکاتەوە.

حەکیمی ئەم هاوینە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا گواسترایەوە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان و لە یەکەم یاری ئامادەکاری یانەکەشی توانی ئاسیستێک تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button