ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مەدرید ڤینیسیوس نافرۆشێت

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید رەتیدەکاتەوە ڤینیسیوس جونیۆر بفرۆشێت لە سەروبەری پڕوپاگندەکانی بازاڕی گواستنەوەدا.

دەنگۆی ئەوە هەبوو یانەی مانچێستەریونایتد دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی بەڵام ماڵپەڕی گۆڵ دەڵێت نە یونایتد هەوڵی بۆ گواستنەوەی داوە، نە مەدریدیش ئامادەیە بە هیچ نرخێک دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، ڤینیسیوس یەکێکە لە یاریزانە دڵخوازەکانی فلۆرەنتینۆ پێرێز و ستافی نوێی راهێنەرایەتی یانەکە.

پێشتریش کارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری نوێ ستایشی ئەو یاریزانەی کردبوو بەڵام  وتبووی دەبێت زیاتر گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button