ئیتاڵیا

زانیۆلۆ منداڵە لە دایک بووەکەی ناوێت!

یاریگا-نیکۆڵۆ زانیۆلۆ ئەستێرەی یانەی رۆما تۆمەتبارە بە پشتگوێخستنی منداڵە لە دایکنەبووەکەی لە خۆشەویستەکەی پێشووی

زانیۆلۆ ساڵانێکە پەیوەندی لەگەڵ سارا سکاپیرۆتا هەیە بەڵام پاش ئەوەی زانی خۆشەویستەکەی دوو گیانە، راستەوخۆ لێی جیابووەوە و پێی وتووبوو ئەوەش نەبێت پەیوەندییان وەک جاران نەماوە.

بە چەند رۆژێک بەر لە دایکبوونی منداڵەکە، سارا لە ئینستاگرام نوسیوییەتی “تۆماسۆ (منداڵەکە) بەرهەمی خۆشەویستی دوو کەسە، سەرەتا ئاهەنگمان گێڕا بۆ دروستبوونی و بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە بەخێرهاتن کرا و بەڵێنی پێدرا بەتەواوی پاڵپشتی دەکرێت بەڵام لەنەکاو هەموو شتێک گۆڕا و ئێستا بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێم کە بەتەنها بەخێوی بکەم و هیچ جۆرە هاوکارییەک ناکرێم، زۆر جار هەوڵمداوە زانیۆلۆ بەشێک بێت لە ژیانی و ئەزموونکردنی ئەم قۆناغە بەڵام ئەو ژمارەکەی منی بلۆک کردووە و لە هیچ شوێنێک وەڵامم ناداتەوە، تەنها مەبەستمە لەم قسانە کوڕەکەم لە خێزانێکدا خۆی ببینێتەوە”.

زانیۆلۆ پێشتر وتبووی جیابوونەتەوە لەگەڵ سارا بەڵام هەموو پاڵپشتییەکی منداڵەکەی دەکات و لە ژیانیدا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button