ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یۆڤێنتۆس داوای ئالۆگۆری یاریزانێکی لەگەڵ بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا ئامانجیەتی لەسەر داوای ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەکەیان، جارێکی دیکە میرالیم پیابیچ ناوەڕاستکاری بۆسنیایی بگەڕێننەوە یانەکەیان، بۆ ئەم مەبەستەش داوایان لە بارسێلۆنا کردووە ئالوگۆریان لەگەڵ بکەن.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، خانمە پیرەکە ئامادەیە لە پێناو گەڕاندنەوەی ناوەڕاستکارەکەی پێشووی یانەکەی، ئارسەر مێلۆ لەگەڵ هەندێک پارە پێشکەشی بلاوگرانا بکەن، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە هەر زوو ئەم داوایەیان رەتکردووەتەوە و ئامادەنین دەستبەراری یاریزانەکەیان بن و یاریزانەکەی پێشووش بگەڕێننەوە.

پیانیچ و مێلۆ وەرزی رابردوو لەلایەن هەردوو یانەوە ئالوگۆریان پێکراوە، بەڵام هەردووکیان نەیانتوانی ئەو ئاستەی کە چاوەڕێیان لێدەکرا پێشکەشی بکەن و زۆربەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەک بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button