ئه‌وروپا

فەرمی: دۆنارۆما پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەشێوەیەكی گرێبەستی جیانلویجی دۆنارۆمای ئیتاڵی و گۆڵپارێزی پێشووی ئەی سی میلانی ئیتاڵی یەكلاكردەوە.

لە كۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەكەی دۆنارۆما لەگەڵ میلان كۆتایی هات و گۆڵپارێزەكە گرێبەستەكەی لەگەل یانەكەی نوێ نەكردەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی پاریس سان جێرمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی گۆڵپارێزەكەی ڕاگەیاند.

گرێبەستەكەی دۆنارۆما بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت و تا ساڵی 2026 دەبێت و درێسی ژمارە 50 دەپۆشێت.

گۆڵپارێزە تەمەن 22 ساڵانەكە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button