ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئەرسیناڵ یەكەم گرێبەستی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئەنجامدا

یاریگا-

یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی بۆ پتەوكردنی ڕیزەكانی بە شێوەیەكی فەرمی یەكەم گرێبەستی خۆی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ئەرسیناڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی نۆنۆ تاڤارێزی بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەی گەنەرزدا هاتووە: نۆنۆ تاڤارێز لە یانەی بەنفیكاوە پەیوەندی بە یانەكەمانەوە كرد بە گرێبەستێكی درێژ.

لە بەیاننامەكەدا ژمارەی درێسەكەی ئاشكرا كراوە كە ژمارە 20 دەپۆشێت بەلام بڕی گرێبەستەكەی ئاشكرا نەكراوە.

بەڵام لای خۆیەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشكرایكرد بڕی گرێبەستەكەی تاڤارێزی 21 ساڵان 8 ملیۆن یۆرۆیە.

تاڤارێزی پورتوگالی لە باڵی چەپی یاریگادا یاری دەكات و وەرزی ڕابردوو لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بەشداری لە 25 یاریدا كرد ، سێ گۆڵی درووست كردووە و هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button