ئینگلتەرا

پەیامی ڕامسدەیل دوای ئەوەی لەلایەنی هاندەرێكی تۆتنهامەوە هێرشكرایە سەری

یاریگا-

لەدوای كۆتاییهاتنی یاریەكەی نێوان تۆتنهام و ئەرسیناڵ لە دێربی باكووری لەندەن هاندەرێك هێرشیكردە سەر ئارۆن ڕامسدەیل گۆڵپارێزی ئینگلیزی یانەی ئەرسیناڵ وگۆڵپارێزیەكەش ناڕەزایی دەربڕی.

تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەرسیناڵی كرد لە دێربی باكووری لەندەن و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی گەنەرز كۆتایی هات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی بیستەمی خولی ئینگلیزیدا.

ڤیدیۆی ڕووداوەكە:

لە دوای یاریەكە ڕامسدەیل ووتی: لە گێمی دووەمدا هاندەرانی تۆتنهام ئیستفزازییان کردم و منیش هەمان شتم کرد.

ئاماژەی بەوەشكرد: دواتر یەكێك لە هاندەرانی تۆتنهام لێیدام ، ئەوەی ڕوویدا شەرمەزاركەرانە بوو ، چونكە لە كۆتاییدا ئەمە تەنها تۆپی پێیە.

گۆڵپاریزەكەی گەنەرز بەردەوام بوو ووتیشی: ئەوە شەرمەزارییە چونكە تەنها یارییەكە هەندێك هەوڵیان دا من دووربخەنەوە و خۆشبەختانە هیچ شتێكی خراپم  بەسەر نەهات.

ئەرسیناڵ بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتووە و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە مانچێستەری دووەمەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button