ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: ئەیسی میلان گرێبەستی تۆنالی یەکلایی کردەوە

یاریگا
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی ساندرۆ تۆنالی ناوەڕاستکاری یانەکەی کە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن گواستەوە ریزەکانی کردە هەمیشەیی.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بڵاویکردەوە لەگەڵ یانەی برێشا گەیشتنە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی هەمیشەیی ناوەڕاستکارە 21 ساڵانەکەی ئەو یانەیە کە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن و بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەیان بۆ ریزەکانیان گواستەوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستیان لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ کرد.

جیانلوکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە رۆسێنەری بۆ بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستی تۆنالی، شەش ملیۆن و نۆسەد هەزار یۆرۆی دیکەی پێشکەش بە یانەی برێشا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button