ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

تەواوی لێدوانەكانی سێرجیۆ ڕامۆس بۆ كەناڵی فەرمی پاریس

یاریگا-

سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و ئەفسانەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید بەشێوەیەكی فەڕمی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە كرد.

دوای 16 ساڵ ڕامۆس ڕیزەكانی مەدریدی جێهێشت ، دوای ئەوەی لەگەڵ یانەكە نەگەشتنە ڕێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

دوا پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی فەرمی پاریس سان جێرمان ڕامۆس ووتی:

– پەیوەندیكردن بە پاریس سان جێرمانەوە بۆ من ساتێكی زۆر تایبەتە ، زۆر دڵخۆشم ، گۆڕانكاریەكی گرنگە لە ژیانمدا ، ئاڵنگاریەكی نوێیە بۆ من ، شانازی دەكەم كە لێرەم لە پاریس.

– بە حەز و خواستێكی زۆرەوە بۆ بردنەوەی نازناوەكان هاتمە ئێرە

– پاریس سان جێرمان یەكێكە لە باشترین یانەكانی ئەوروپا ، یانەیەكە زۆر كار بۆ بردنەوە دەكات ، مێژوویەكی گەورەیان هەیە ، یانەیەكە یاریزانی لاوی زۆرە و لە بەرەو پێشچوون ناوەستێت و یاریزانی نایاب دەگوازێتەوە ڕیزەكانی.

– ئەوە دەرفەتێكە بۆ من كە لەسەر ئاستی تاكە كەسیدا پێشبكەوم.

– هەموو جارێك وا دادەنێم كە هیچم نیە و لە سفرەوە دەست پێدەكەم ، ئەوەش لێرە دەكەم بە هەول و ماندوو بوون و پابەندبونمەوە.

– ئەزمون و لێهاتوویم لەگەڵ خۆمدا هێناوە و جدیم لە كارەكانمدا و هەستی قوربانیدانم هەیە ، ئەوە ئەو شتانەیە كە بە درێژایی ماوەی كاركردنم بەدەستم هێناون ، تەواوی هەولی خۆم دەدەم بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین نازناوەكان لێرە.

– پاریس سان جێرمان دەیانەوێت هەموو شتێك ببەنەوە ، بەڵام تۆپی پێ زانستێكی نەگۆڕ نیە ، هەموو كاتێك وردەكاریەكی بچوك ئەنجامی یاریەك دەگۆڕێت.

– هیوادارم وەرزێكی سەركەووتوو پێكەوە بەسەر بەرین ، بەڵێن دەدەم تەواوی تواناكانم بخەمە كار بۆ بردنەوەی نازناوەكان لەگەل هاندەران ، سوپاسی سەرۆكایەتی پاریس ، ناسر خلێفی دەكەم بۆ ئەو متمانەیەی بە منیاندا.

گرێبەستەكەی ڕامۆس لەگەڵ پاریس بۆ ماوە دوو ساڵ دەبێت و یاریزانەكە درێسی ژمارە 4 دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button