خوله‌کانی دیکە

ساوسگەیت باس لە بەشداریكردنی ساكا دەكات لە یاریەكەی بەرامبەر دانیمارك

یاریگا-

گاریس ساوسگەیت ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا باس لە بەشداریكردنی بوكایۆ ساكا دەكات لە یاریەكەیان بەرامبەر دانیمارك.

وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و دانیمارك ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە لە میانەی یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

ساكا بەهۆی پێكانەوە لە یاریەكەیان بەرامبەر ئۆكرانیا نەیتوانی بەشداری بكات.

سەبارەت بە بەشداریكردنی ساكا لە یاریەكەیان بەرامبەر دانیمارك ساوسگەیت ووتی: ئەو لە تەواوی تواناكانیایەتی و دەتوانێت بەشێوەیەكی سەرەكی بەشداری بكات ، ئەو بە باشی ڕاهێنانی كردووە و تەندروستی باشە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button