ئه‌وروپائیسپانیا

مباپێ بە بڕیارێك پاریس شۆك دەكات

یاریگا-

كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە بڕیارێك یانەكەی شۆك دەكات.

ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی لە هەواڵێكدا ئاشكرایكرد كە هێرشبەرە فەڕەنسیەكە بە  ئیدارەی یانەكەی ڕاگەیاندووە كە نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەل یانەكەی نوێ بكاتەوە تا گرێبەستەكەی لەگەل پاریس كۆتایی دێت و هەر یانەیەك بیەوێت بە گرێبەستی ئازاد دەتوانێت بڕوات.

گرێبەستەكەی مباپێ لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستا یاریزانە داهاتووی خۆی یەكلا نەكردووەتەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە یاریزانەكە بەو بڕیارەی دەیەوێت ڕێز لە گرێبەستەكەی بگرێت و بە ئامانجی ئەوەی لە داهاتوودا پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات كە دەیەوێت و لە ئێستادا لەبەر بەرزی نرخەكەی و قەیرانی دارایی یانەكان ناتوانرێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ڕیزەكانیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button