ئه‌وروپائینگلتەرا

هاوینێکی گەرمتر چاوەڕێ یانەی ئارسێناڵ دەکات

یاریگا
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک لەم هاوینەدا دەستکراوە دەکرێت و ئەو راهێنەرەش دەیەوێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە پێکهاتەی بکات.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کارگێری تۆپ هاوێژەکان راهێنەری یانەکەیان دەستکراوە کردووە بۆ ئەوەی ئەم هاوینە چەند یاریزانێکی نوێ دەست نیشان بکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینێکی گەرمتر چاوەڕێ یانە لەندەنیەکە بکات. ئەو سەرچاوەیە زانیاری دەستکەوتووە راهێنەری ئەو یانەیە داوای لە یانەکەی کردووە هەر یەکە لە کاماڤینگا، نۆنۆ تاڤارێس، ئالبێرت لۆکۆنتا، رێناتۆ سانچێز و ئاندرێ بێلۆتی بگوازنەوە ریزەکانیان و بەشێک لەم یاریزانانەش ماوەیەکە کارگێری یانەکە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەوان دەست پێکردووە.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە بێجگە لە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی نوێ لەلایەن یانەی ئارسێناڵەوە، پێشبینی دەکرێت چەند یاریزانێکیش ئەو یانەیە جێبێڵن، دیارترینیان هێکتۆر بێلێرین بەرگریکای بالی راستی ئیسپانی یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button