ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هەواڵی گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ لیڤەرپوول دوورە لە راستییەوە

یاریگا-ئەمڕۆ لە ئینگلتەرا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە یانەی لیڤەرپوول لە کایلیان ئێمباپێ نزیک بووەتەوە.

هەواڵەکە هاوکات بوو لەگەڵ ئەوەی ریاڵ مەدرید ناتوانێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە بەهۆی نرخە خەیاڵییەکەی و ئێستا لیڤەرپوول لەو یاریزانە نزیکترە، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ناودار رایگەیاند، ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نیە و سەرلەبەری دروست کراوە.

دوێنێ ئادەم ئێمباپێی برا بچووکی کایلیان، گرێبەستێکی سێ وەرزەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان وژاۆکرد، زۆرێک لەسەرچاوەکان پێیان وایە ناوبراو بەشێک بووە لە گرێبەستی مانەوەی برا گەورەکەیی و ئەوە دەگەیەنێت کایلیان لە پاریس دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button