ئیسپانیاگرنگترین

یەکەم کاپتنی بێگانە دوای ١١٧ ساڵ!

یاریگا-شەوی رابردوو بەفەرمی سێرجیۆ رامۆس کاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید رۆیشتنی لە یانەکە راگەیاند بەوەش یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو سەرکردەیەکی نوێی دەبێت.

مەدرید دوای رامۆس، کاپتنەکانی بریتین دەبن لە مارسێلۆ، بەنزیمە و ڤاران کە هیچ کامێکیان ئیسپانی نین، ئەوەش یەکەمجارە روودەدات لە ساڵی ١٩٠٤ ـەوە، واتە دوو ساڵ دوای دامەزراندنی یانەکەو و هەرگیز لەوکاتەوە هەڵکەوتی نەکردووە کاپتنی یانەکە یاریزانێکی دەرەوەی وڵاتەکەیان بێت.

رووداوێکی دیکەی مێژوویی ئەوەیە یاریزانێکی رەشپێست دەبێتە کاپتنی مەدرید کە ئەمەشیان زۆرکەم لە مێژووی یانەکەدا روویداوە. لە باری رۆیشتنی مارسێلۆ لە هاوینی ئەمساڵدا ئەوا سێ کاپتنی یانەکە بریتی دەبن لە بەنزیمە، ڤاران و ناچۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button