ئیسپانیاگرنگترین

هەڵبژاردەی نیشتمانی لەگەڵمان زۆر باش بوون؛ مارسێلۆ دەربارەی بژاردەی کوڕەکەی قسە دەکات

ئیسپانیا یان بەڕازیل؟

Yariga App

یاریگا –

مارسێلۆ، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید، پلانەکانی داهاتووی بۆ ئینزۆی کوڕی بۆ کاسیاس ئاشکرا کرد.

مارسێلۆ ڤیێرا دا سیلڤا بووە سیمبولێک بۆ یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل. رێگەیەک کە ئێستا ئینزۆ ئالڤێس ڤیێرای کوڕی پێدەچێت پێیدا بڕوات، بەڵام کتومت هاوشێوەی ئەو نا. یاریزانەکەی پێشووی بەڕازیل لە کاتی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئیکەر کاسیاس، ئەو داهاتووەی پشتڕاست کردەوە کە دەربارەی تۆپی پێی بۆ کوڕە گەورەکەی دەبینێت.

مارسێلۆ گوتی:

ئینزۆ لە ئیسپانیا لەدایکبووە، ژیانی لێرەیە. بەڕازیلی خۆش دەوێت، بەڵام هەموو شتێکی لێرەیە و تیمی هەڵبژاردەی نیشتیمانی زۆر زۆزر لەگەڵمان باش بوون، پەیوەندییان پێوە کردین، پڕۆژەکەیان روونکردەوە و ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە دڵخۆشە.

بەهرەیەک کە سەرنجی جیهان رادەکێشێت

راستییەکە ئەوەیە کە تەنیا لە تەمەنی 16 ساڵیدا، ئینزۆ لە ئێستاوە سەرنجێکی زۆر بۆ لای خۆی رادەکێشێت. هەر شتێک ئەنجامی بدات دەبێتە هەواڵ. بەڵام یاریزانە لاوەکە، کە ناوی دایکی بۆ خۆی هەڵبژاردووە، لەنێو یاریگا ئەوە دەسەلمێنێت. گۆڵکردن بۆ ئەو شتێکی سروشتییە، ئینجا چ لە تیمی لاوانی ریال مەدرید بێت یان، وەکوو ئەوەی پێش چەند هەفتەیەک لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیای تەمەن خوار 17 ساڵ روویدا.

ئیسپانیا بەشێکی بەهۆی دوو گۆڵەکەی ئینزۆوە جامی نێودەوڵەتیی ئالگارڤی بردەوە. ئێستا ئێنزۆ هەردوو پاڵەوانییەتی ئەوروپا و جامی جیهانی لەبەردەمدایە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی. وادیارە هیچ گومانێکی لە بژاردەکەی نییە.


ئیسپانیا نەیویست هەلی بەدەستهێنانی بەهرەکەی لەدەست بدات و هەر لە سەرەتاوە زۆر باش ئاگاداریی بوون. لە تەمەنی تەنیا 16 ساڵیدا، لە ئێستاوە دەزانێت هەستی یارییکردن بۆ تیمی خوار 17 ساڵانی ئیسپانیا چۆنە. هەرچەندە بڕیارەکەی روون دیارە، بەڵام بەڕازیل هێشتا لە نزیکەوە چاودێریی دەکات بۆ ئەگەری ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن قایلی بکەن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەم دواییانەدا بووەتە نموونەیەک لە دۆزینەوە و راوکردنی بەهرەمەندەکان، لەگەڵ یاریزانانی وەکوو ئیلیێزەر مایێندا، ماتیۆ جۆزێف و کەیسە بەناوبانگترەکانی وەکوو دین هاوسن و سامو.

یەکەم هەنگاوە پیشەگەرییەکان

ئینزۆ کە لە ساڵی 2017ـەوە بەشێکە لە ؛لا فابریکا’، لە مانگی یەکدا یەکەم گرێبەستی پیشەگەریی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کرد. سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی لە ئێستاوە لەگەڵ تیمی Juvenil B هەمووان سەرسام دەکات.

ئێنزۆ لە ئیسنتاگرام پۆستی ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکەی کردووە و نوسیوویەتی: “دڵخۆشم بە واژۆکردنی یەکەم گرێبەستی پیشەگەرییم! هالا مەدرید!”

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Enzo Alves (@enzoalvesv)

مارسێلۆش ئاهەنگی بۆ ئەو ساتە گێڕا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیرۆزبایی لێ کرد و ستایشی ئەفسانەکانی دیکەی تۆپی پێی وەکوو ڤینیسیۆس، کاسیاس، خولیۆ سێزار و دی ماریای بۆ هات.

مارسێلۆ لە پۆستەکەی خۆیدا بۆ ئێزۆی نوسیبوو:

زۆر شانازیت پێوە دەکەم کوڕەکەم. تۆ شایەنی هەموو ئەمانەیت! پیرۆزە! خۆشم دەوێیت ئازیزم. بە بەهێزی و یەکگرتوویی بەردەوام دەبین.

بابەتی زیاتر

Back to top button