ئیتاڵیا

ئەمڕۆ ئینزاگی وەک راهێنەری نوێی بریشیا دەستبەکاردەبێت

پیپۆ ئینزاگی ئەستێرەی مێژوویی ئەیسی میلان ئەمڕۆ بەفەرمی وەکو راهێنەری نوێی بریشیا دەناسێندرێت.

ئینزاگی پێشتر راهێنەری یانەکانی ئەیسی میلان، بینیڤینتۆ و ڤینیزیا بووە لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا بەڵام ئەمجارەیان دەبێتە راهێنەرێکی تیمی پلە دووی ئیتاڵیا.

ئینزاگی واژۆی لەسەر گرێبەستێکی دوو وەرزە کردووە و ئەمڕۆ سەردانی مەشقی راهێنانەکانی ئەو یانەیەی کردووە. تەنها هۆکار کە سێ شەممە بەفەرمی نەناسێندرا ئەوەیە سەرۆکی یانەکە ماسیمیلۆ سێلینۆی سەرۆک پێی وایە راگەیاندنی هەواڵ لە رۆژانی سێ شەممەدا  کۆتاییەکەی خێرنابێت.

هەفتەی پێشووش سیمۆن ئینزاگی برای پیپۆ، وەک راهێنەری نوێی ئینتەر دەستبەکاربوو پاش وازهێنانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button