ئیتاڵیا

ئینزاگی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی ئیتاڵی وەرگرت

پیپۆ ئینزاگی ئەستێرەی مێژوویی ئەیسی میلان جارێکیتر گەڕایەوە کاری راهێنەرایەتی و ئەرکی یانەی سالێرنیتانای وڵاتەکەی وەرگرت.

سالێرنیتانا راهێنەرەکەی دوورخستەوە پاش تەنها سێ خاڵ لە هەشت یاریدا و تا ئێستا هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە. دوێنێ هەواڵی ئەوە هەبوو ئینزاگی ببێتە راهێنەر، ئەمڕۆش پێگەی ئەتلەتیک رایگەیاند باسەکە کۆتایی هاتووە و ئینزاگی راهێنەری تازەی ئەو یانەیەیە.

پیپۆ، وەرزی رابردوو راهێنەرایەتی رێجینای کرد لە پلە دووی ئیتاڵیا ، پێشتریش هەر لە ئیتاڵیا راهێنەرایەتی بریشیا، بینیڤێنتۆ، بۆلۆنیا و ڤینیزیای کردووە لە پاڵ ئەیسی میلان دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button