ئینگلتەراگرنگترین

هێرشبەری پێشووی وۆڵڤز کۆچی دواییکرد

یاریگا –

سێدریک رۆسڵ، هێرشبەری پێشووی کۆڤێنتری سیتی و وۆڵڤز لە تەمەنی 45 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

هێرشبەری بەلجیکی بە نۆرەی دڵ (جەڵتە) لە شاری مۆنس لە بەلجیکا کۆچی دواییکرد و تیمەکانی پزیشکی نەیانتوانی ژیانی رزگار بکەن.

رۆسڵ لە وەرزی 1999-2000 بە بڕی 1.2 ملیۆن پاوەند لە یانەی خێنتی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە کۆڤێنتری سیتی کرد.

رۆسڵ شەش گۆڵی لە یەکەم وەرزی خۆی لە پرێمەرلیگ کرد، ئەوکات دووانەیەکی بەهێزی لەگەڵ رۆبی کین پێکهێنابوو.

رۆبی کین لە ساڵی 2000 پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد، ئەمەش کاریکەری لەسەر ئاستی رۆسڵ دروستکرد و زوو بە وۆڵڤز فرۆشرا، کە ئەوکات لە چامپیۆنشیپ یاری دەکرد.

رۆسڵ لە ساڵی 2003 ئینگلتەرای جێهێشت و یاری بۆ یانەکانی خێنت، روبن کازان، ستاندارد لیاج و بریشیا کرد. رۆسڵ لە تەمەنی 37 ساڵی لە ساڵی 2014 وازی لە یاری هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button