ئیتاڵیاگرنگترین

پێپ گواردیۆلا ناوی باشترین یاریزان ئاشکرا دەکات

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی ناوی باشترین یاریزانی کە یاری لەگەڵ کردووە، ئاشکرا دەکات.

گواردیۆلا پێی وایە، رۆبێرتۆ باجیۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یەکێکە لە بەهرەمەندترین ئەو یاریزانانەی کە رووبەڕوویان بووەتەوە.

پێپ گواردیۆلا لە ساڵی 2001 ریزەکانی بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە بریشیاوە کرد و بووە دەرفەتێک بۆ یاریکردنی پێکەوەیی هەردوو یاریزانەکە. لە ئیڤێنتێکدا کە بە هاوبەشی لە نێوان رێکخراوی چارلس ریچاردس کامپڵ CRC و دامەزراوەی ڤیالی & ماورۆ لە شاری کوینۆی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، راهێنەری مانچێستەر سیتی گوتی

بەدڵنیاییەوە رۆبێرتۆ باجیۆ، باشترین یاریزانە کە یاریم لەگەڵدا کردبێت و ساتی زۆر خۆشمان بەڕێکردووە.

راهێنەرە ئیسپانییەکە بە چەندین وشە ئامۆژگاری ئەو قوتابیانەی کرد کە بەشداری ئیڤێنتەکەیان کردبوو

ناکرێت بە ئینستاگرام و تویتەر پەرە بە بەهرەکانت بدەیت، ئەمە مەحاڵە. بە مەشق و هەڵەکردن، دەتوانیت گەشە بە بەهرەکانت بدەیت. ئایا تۆ حەزت لە تۆپی پێیە؟ پێویستە زۆر یاری بکەیت.

باجیۆ تەواوی کاروانی وەرزشی خۆی لە سێریا ئەی لەگەڵ یانەکانی یوڤێنتوس، ئەیسی میلان و ئینتەر میلان بەڕێکرد.

تیمەکەی پێپ گواردیۆلا لە پرێمەرلیگ بە دۆخێکی سەقامگیردا تێناپەڕێت، ئەمە دوو یارییە لەسەریەک دەدۆڕێت و 21 ئەم مانگە میوانداری برایتن دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button