ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

دێشامپ وەڵامی مۆرینیۆ دەداتەوە

یاریگا
دیدیێ دێشامب، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا وەڵامی ئەو قسانەی خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی دەداتەوە کە گوتوویەتی بێجگە لە بەدەست هێنانی ناسناوی یۆرۆی2020 شکستێکی گەورەیە بۆ کەڵەشێرەکان.

راهێنەرەکەی فەرەنسیەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆری هەواڵی ESPN سەبارەت بە قسەکانی راهێنەرە پۆرتوگاڵیە دەڵێت ” رێک ئەو کاتەی خۆزێ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتێنهامی وەرگرت، منیش هەمان بۆچونم هەبوو و ئەو یانەیە بەربژێر بوو بۆ بەدەست هێنانی ناسناوەکە، بەڵام لە کۆتاییدا بینیمان تووشی شکستێکی گەورە بوو و ئەنجامەکەشی دەرکردنی بوو “.

دێشامب لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نایشارێتەوە ئەوان بەربژێرێکی سەرەکی بەدەست هێنانی ناسناوەکەن، بە تایبەت کە هەڵگری ناسناوی مۆندیالن.

Back to top button