ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

دێشامب: هیچ زانیارییەکم لەسەر کەیسەکەی بێنزێما و ڤالبوێنا نیە

یاریگا
دیدیێ دێشامب، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ئامادەنیە هیچ قسەیەک لەسەر کەیسی کەریم بێنزێما هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و ماتیۆ ڤالبوێنا هاونیشتیمانی بکات.

راهێنەرەکەی کەلەشێرەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری قۆناخی پێشکۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئیتاڵیا، سەبارە بە کەیسی نیوان هەردوو هاونیشتیمانیەکە گووتی ” کاری من ئەوەیە تەنها بریاری وەرزشی بدەم، ناتوانم تێکەڵ بە کاری تایبەتی یاریزانەکان بم و تاوەکو ئێستاش پرسیارم لەسەر ئەو کێشەیە نەکردووە ”.

بێنزێما دوای تۆمەتبار کردنی بە بڵاوکردنەوەی دیمەنێکی ڤالبوێنای هاونیشتیمانی، ماوەیەک لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوورخرایەوە و دوای بەڕێوەچوونی چەند دانیشتنێکی دادگا، بریارە بەم زووانە بریاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button