ئاسیاگرنگترین

وادەی دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی سعودیە دیاریکرا

یاریگا

بڕیارە وەرزی نوێی خولی رۆشنی سعودیە رۆژی 11ـی مانگی ئابی ئەمساڵ بە یاریی نێوان ئەهلی و حەزم دەست پێ بکات.

ماڵپەری فەرمی خولی رۆشنی سعودی تیروپشک و وادەی دەست پێکردنی وەرزی نوێی 2023-2024 خولەکەی بڵاوکردەوە و بڕیارە رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو خولەکە بە یاریی نێوان هەردوو یانەی ئەهلی و حەزم دەست پێ بکات.

یانەی نەسڕ کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریزەکانی ئەو یانەیە یاریی دەکات، یەکەم یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئیتیفاق دەبێتەوە، کە ستیڤن جێرارد راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەکات.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ئیتیحادی پاڵەوانی وەرزی رابردووش کە کەریم بێنزێما پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە، یەکەم یاریی وەرزی نوێ دوای تیروپشکی چامپیۆنزلیگ ئاسیا دیاری دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە یاریی نێوان هەردوو یانەی نەسڕ و ئیتیحاد کە رووبەڕووبونەوەی رۆناڵدۆ و بێنزێمایە، کۆتایی یاریی قۆناغی خولەکە دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی ئەم وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە، خولەکە بۆ ماوەی 49 رۆژ لە کاتی بەڕێوەچوونی چامپیۆنزلیگی ئاسیا و جامی جیهانی یانەکان و جامی سوپەری سعودیە دەوەستێت کە دەکاتە یارییەکانی گەڕی 19 و 20.

بابەتی زیاتر

Back to top button