ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

زیدان تاوەکو کۆتایی مۆندیالی 2022 لە یاریگاکان دوور دەبێت

یاریگا
نوئێل لوگرائێ، سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەرەنسا پشت راستی دەکاتەوە کە دیدیێ دێشامب راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان تاوەکو کۆتایی مۆندیالی 2022ـی قەتەریش لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

زینەدین زیدان راهێنەری فەرەنسی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە، چاوەڕێ دەکرا لە مۆندیالی داهاتوو راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات، بەڵام دواجار سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە هەموو دەنگۆکانی رەتکردەوە و لە دیمانەیەکدا لەگەڵ فیگارۆ راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دڵنیا کردەوە مۆندیالی قەتەریش سەرپەرشتی هەڵبژاردەکەیان دەکات.

دێشامب دوای ئەوەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ماڵئاوایی کرد، چاوەڕێ دەکرا لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

Back to top button