ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

یاریگای یاری سوپەری ئەوروپا دەستنیشانكرا

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ( یوفا ) بەشێوەیەكی فەرمی یاریگای یاری سوپەری ئەوروپا لە نێوان ڤیاڕیال و چێڵسی دەستنیشانكرد.

چێڵسی پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ ڕووبەڕووی ڤیاڕیاڵی پاڵەوانی یۆرۆپالیگ دەبێتەوە.

یوفا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند یاریگای یاری كۆتایی سوپەری ئەوروپا لە نێوان چێڵسی و ڤیاڕیال لە بەرواری 11-8-2021 لە یاریگای ” ویندسور پارك ” لە ئیرلەندای باكور بەڕێوە دەچێت.

چێڵسی بە بردنەوەی لە مانچێستەر سیتی بە گۆڵێكی بێ وەڵام بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و ڤیاڕیالیش بە بردنەوەیان لە مانچێستەر یونایتد بە لێدانی یەكلاكەرەوە بوو بە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button