ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید دەبێتە یاریدەدەری ئەنچیلۆتی

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی نزیكە لە دانانی یاریزانێكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریدەدەری كارلۆ ئەنچیلۆتی.

ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەیەكی فەرمی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی گەڕایەوە بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی ڕیاڵ مەدرید ، لە جێگای زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەكە.

بەپێی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئەلڤارۆ ئەربیلوا نزیكە لەوەی ببێتە یاریدەدەری ئەنچیلۆتی لە ڕیاڵ مەدرید چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ لەگەل ناساندنی ئەنچیلۆتی ئەویش بناسێندرێت.

شایەنی باسە چاوەڕوان دەكرا ڕائول گۆنزالیز یان چابی ئەلۆنسۆ ببێتە یاریدەدەر ،بەلام دواتر ئەربیلوا هەڵبژێردرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button