ئه‌وروپائیسپانیا

ئەگوێرۆ لە بارسێلۆنایە

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ راستەوخۆ لە شاری پۆرتۆی پۆرتوگاڵی گەشتی شاری بارسێلۆنا لە هەرێمی کەتەلۆنیا کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی وێنەیەکی یاریزانە ئارجێنتیناییەکەی مان سیتی لە شاری بارسێلۆنا بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی ئەو یاریزانە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەژنۆی کە بەم دواییە چەندینجار تووشی پێکانی کردووە، سەردانی شاری بارسێلۆنای کردووە و بەم زووانە دەگەڕێتەوە لەندەن و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەشی دەگەڕێتەوە شارەکەیان و گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ دەکات.

ئەگوێرۆ کۆتایی مانگی داهاتوو واتە 30-6 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت و گرێبەستەکەشی نوێنەکرایەوە، بەم هۆیەوە بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت و دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button