کوردستانگرنگترین

برایەتی ڕیمۆنتادای کرد و شێروانەش سەرووی ڕیزبەندی چۆڵ کرد

یاریگا
لەخولی نایابی کوردستان و قۆناغی کۆتایی یانەی شێروانە لە شاری سلێمانی بوە میوانی یانەی سیروانی نوێ، شێروانە پێش ئەم یاریە سەرووی ڕیزبەندی گرتبو بەکۆکردنەوەی 12 خاڵ سیروانی نوێش بە 11 خاڵ لە پلەی چوارەم بو، سیروان لە یاریەکەدا توانی بە ئەنجامی 3 _ 2 گۆڵ لە شێروانە بباتەوە و خۆی گەیاندە پلەی دووەم و شێروانەش گەڕایەوە پلەی سێیەم.

لەیاریەکی پڕ تاموچێژدا یانەی برایەتی لە نێویاریگای خۆیدا ڕیمۆنتادای بەسەر یانەی هەندرێن کرد، هەندرێن لەگێمی یەکەم توانیان دووگۆڵ تۆماربکەن، لەگێمی دووەمدا یانەی برایەتی سێ گۆڵیان تۆمارکرد و یاریەکەشیان بردەوە، هەندرێن لە پلەی چوارەمدایە و برایەتی پلەی یەکەمی وەرگرت و نزیکبۆوە لە بەدەستهێنانی نازناوەکە.

لەپیرمام یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی زاخۆی بردەوە، پێشمەرگە به 9 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایه و زاخۆش لە کۆتا ڕیزبەندەکەیە بە چوار خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button